English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریكۆرده‌ مێژووییه‌كانی تۆپی پێ له‌ 2019دا
2020-01-01 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر



ساڵی 2019 كۆتاییهات و له‌دوای خۆیدا چه‌ند ریكۆردێكی نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێ به‌جێهێشت، كه‌ هه‌ندێكیان له‌ لایه‌ن ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك لیۆنێل مێسی و ئیكه‌ر كاسیاس و سێرخیۆ رامۆسه‌وه‌ تۆماركراون.

به‌پێی ئه‌ی ئێف ئی، گه‌وره‌ترین ریكۆردی تۆپی پێ له‌ ساڵی 2019 له‌ لایه‌ن لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینییه‌وه‌ تۆماركراوه‌، ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی باڵۆن دۆری شه‌شه‌م بوو، كه‌ تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ مێژوودا 6 ساڵ به‌فه‌رمی ببێته‌ باشترین یاریزانی جیهان.

 

ئیكه‌ر كاسیاس و سێرخیۆ رامۆس

سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ی ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی ئه‌فسانه‌یی ئیسپانیا له‌ 2019دا پێیدا تێپه‌ڕبوو، كه‌ خۆی تووشی نه‌خۆشی دڵ بوو و هاوژینه‌كه‌یشی تووشی شێرپه‌نجه‌ بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای پۆرتۆی پۆرتوگالی ریكۆردێكی مێژووی شكاند و بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان كه‌ زۆرترین یاری له‌ چامپیۆنزلیگدا كردووه‌، كه‌ 181 یارییه‌.
 

ریكۆردێكی دیكه‌ی 2019 له‌ لایه‌ن یاریزانی لاوی بارسێلۆنا، ئانسۆ فاتییه‌وه‌ تۆماركرا، كه‌ بووه‌ بچووكترین یاریزان له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگدا گۆڵ بكات، ئه‌و له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵ و 40 رۆژیدا گۆڵی بۆ بارسا تۆماركرد.

 

ئانسۆ فاتی

ئه‌گه‌ر باسی ریكۆرده‌كانی 2019ی نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێ بكه‌ین، نابێ ناوی سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكار و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌بیر بكه‌ین، كه‌ له‌ 2019دا توانی ناوی خۆی خسته‌ نێو كتێبی گینسه‌وه‌ و بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان كه‌ زۆرترین سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت. رامۆس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لارۆخا 122 یاری بردووه‌ته‌وه‌.

محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی عه‌ره‌ب كه‌ به‌ باشترین یاریزانی مۆندیالی یانه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت. ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی سه‌ڵاح له‌ كاتێكدا بوو كه‌ فیرعه‌ونی میسری به‌مدواییه‌ نازناوی مۆندیالی جیهانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستهێنا.

 

رووداو

 





ئەم هەواڵە 5779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad