English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لی خامنه‌یی، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ ده‌كات
2020-01-01 [09:57 AM]

ZNA - هەولێر


عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق هاته‌ ده‌نگ و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/1/2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "رێبه‌ری ئێران به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه‌ و به‌ تاوان ناوی ده‌بات و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی داعش له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان دروستیانكرد و حه‌شدی شه‌عبی ئیفلیجی كردن و شكستی پێهێنان".

خامنه‌یی ده‌ڵێت: "ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عێراق و سووریا چ كارێك ده‌كه‌ن، ئه‌وان له‌ تۆڵه‌ی داعشدا بنكه‌ و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆمبباران ده‌كه‌ن".

قسه‌كانی خامنه‌یی له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێران كردووه‌ ئه‌گه‌ر زیان به‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگه‌یێنرێت، تاران باجێكی قورس ده‌دات.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad