English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ٧٥٠ سەربازی دیکە دەنێرێتە بەغدا
سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق/ ئەرشیڤ
2020-01-01 [12:35 PM]

ZNA - هەولێر


ویلایەته یەکترتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق، ٧٥٠ سەرباز دەنێرێتە بەغدا.

مارک ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکان و پاراستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ٧٥٠ سەرباز رەوانەی بەغدا دەکەین.

ئیسپەر دووپاتیکردەوە، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێویستە لەسەر عیراق، دیپلۆماتکار و هاووڵاتیانی ئەمریکا بپارێزێت.

سەرچاوەکانی هەواڵیش بڵاویان کردووەتەوە، ئەم ٧٥٠ سەربازەی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە لەکوێتەوە دەنێردرێنە بەغدا.

لە دوو رۆژی رابردوودا دوای بۆمبابارانی بنکەکانی میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی لە عێراق و سوریا، لەیانگرانی ئەم رێکخراوەیە لە بەغدا هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەشێک لە دیواری باڵیۆزخانەکەیان ئاگر تێبەردا و ئەمەش مشتومڕێکی تونی نێوان ئێران و ئەمریکا لێکەوتەوە و ئەمریکا ئێران بە هاندەری هێرشی سەر باڵیۆزخانکەی دەزانێت و گوتەبێژی حکومەتی ئێرانیش دەڵێت ئەوان دەستیان لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکادا نییە. بەڵام عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە ئاخرین لێدوانیدا بە توندی هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە. سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت مافی حەشدی شەعبییە لە بەرانبەر ئەمریکادا بەرگری لە خۆی بکات.

 





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad