English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. سیتیزن به‌زحمه‌ت سێ خاڵی له‌ ئێڤەرتۆن وه‌رگرت
2020-01-02 [06:14 AM]

ZNA- ھەولێر


 

لە هەفتەی ٢١ ی خولی نایابی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد.

 

لەئەنجامدا سیتیزنی گواردیۆلا بە زەحمەت توانی یاریەکەی ٢-١ له‌ ئه‌نشلوتی  بباتەوە.

لە گێمی یەکەمدا دوای چه‌ندین هه‌وڵ هەردو یانە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە گێمی دووەم یانەی مانچستەرسیتی توانی بە دوو گۆڵی گابرێل خیسۆسی به‌ڕازیلی لە خولەکەکانی  ٥١ و ٥٨  پێشبکەوێت، لە خولەکی ٧١ ریچارلسۆن توانی گۆڵێک بکات و ئەنجامەکە بۆ ئێڤەرتۆن کەمبکاتەوە، یاریه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌.

 

دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌، مانچستەر سیتی خاڵەکانی گەیاندە ٤٤ خاڵ و لە پلەی سێیەمی خولی ئینگلتەرا دەبیرنێت،ئیڤەرتۆنیش بە ٢٥ خاڵ له‌ پلەی دەیەمی ڕیزبه‌ندیه‌.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad