English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە چین بە بڕی زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بلیتی فیلم فرۆشراون
2020-01-02 [03:01 AM]

هەولێر – ZNA


لە ساڵی 2019ـدا لە چین بە بڕی 64 ملیار و 300 ملیۆن یوان کە دەکاتە نۆ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بیلیتی فیلم لە سینەماکاندا فرۆشراون.

 

دەزگای بەرژەوەندی دەولەتی چین بۆ سینەما، رایگەیاندووە، ئەم رێژەیە لە 5.4% بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2018 زیادیکردووە.

 

لەم داهاتە فیلمە چینییەکان پێنج ملیار و 900 میلۆن دۆلاریان بەرکەوتووە و بە رێژەی 8.65% داهاتی فیلمە ناوخۆییەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2018 زیادیکردووە.

 

لە 2019 چین هەزار و 37 فیلمی بەرهەمهێناوە و 47 لەو فیلمانە داهاتیان 100 ملیۆن یونیان تێپەڕاندووە کە دەکاتە 14 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار.

 

هەوڵەکانی چین بۆ دروستکردنی سینەماییەکی بەهێز لە وڵاتەکەیدا بەردەوامن و لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین فیلمی بەهێزی بەرهەمهێناوە.

 

چین کەمتر رێگە بە فیلمە ئەمریکی و بیانییەکان دەدات لە سینەماکانی وڵاتەکەیدا نمایشبکرێن، چونکە بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانییەوە فیلمە بیانییەکان داهاتێکی زۆر بۆخۆیان کۆدەکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 6022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad