English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
2020-01-03 [08:31 AM]

ZNA-هەولێر


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەتووندترین شێوە ئیدانەی ئەو کارە دەکەم، ئەمە کارێکی دووژمنکارانەیە و دژ بە سەروەری عێراقە، ئەم هێرشەی ئەمریکا پێشێلی ئەو رێککەوتنە دەکات کە رێگەیداوە بەبوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق.

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "بە تووندترین شێوە ئیدانەی تیرۆرکردنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی و کەسایەتی عێراقی و ئێرانی دەکەین لەلایەن ئەمریکاوە.

 

عادل عەبدولمەهدی دەڵێت، "تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی سەربازیی عێراقی پەلاماردانە بۆ سەر دەوڵەت و حکومەت و گەلی عێراقی، لەنێوربردنی سەرکردە عێراقییەکان یاخود وڵاتێکی دراوسێ دۆست کە پۆستێکی فەرمی هەیە لەسەر خاکی عێراق، ئەمە پێشلکردنێکی روونی سەروەری عێراقە، ئەمەش ئاگری شەڕێکی لەنێوبەر لە عێراق و ناوچەکە و جیهان خۆش دەکات".

 

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە پێشێلکردنێکی ئابڕوبەرانەی مەرجی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق، ئەو رۆڵەی دەیبینێت کە مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەژێر سەرپەرشتی و رەزامەندی حکومەتی عێراق.

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەشڵێت: "بە فەرمی داوامان کردووە پاڵپشت بە ماددەی 58ی دەستوور کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت لەبارەی هەڵوێستێکی فەرمی عێراق و دەرکردنی بڕیار و یاسا و ئەنجامدانی رێوشوێنی پێویست کە شکۆ و ئارامی و سەروەریی عێراق بپارێزێت





ئەم هەواڵە 4264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad