English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماژەکان وادەڵێن
2020-01-04 [09:57 AM]

نوسینی : رێکەوت شێخانی


دوو دەوڵەتی وەک ئێران و ئەمەریکا، کە شەرو قەیرانەکانیان لە وڵاتەکانیان دوور دەخەنەوەو دەیبەنە خاکی دەوڵەتێکیتر، لەوێ پێکدادانێک لە نێوانیاندا رودەدات، مانای ئەوە نییە کە شەری سەرزەمینی گەورە لە نێوانیاندا درووست بێت، لەبەر ئەوەی هیچ کامێکیان هێزی پێویستییان لەسەر خاکی ئەو دەوڵەتانە نییە کە بیانەوێت شەری پێویست لێبکەن.
لە بیرمە هەفتەی پێشوو رابەری ئێران گۆتی، ئەمریكا ناتوانێت هیچ هه‌له‌یه‌ك بكات و هیچی پێناكرێت، لە پاش ئەو گوتەیەی، هێزێکی حەشد رەوانەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکرێت، وەزیری بەرگری ئەمەریکاش لە وەڵامی ئەو پەلامارەی حەشد بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان گۆتی، ئەمریكا بەبێ‌ وەڵام نابێت، وەڵامی بۆ دوژمنەكانی دەبێت، تا ئێرە بابەته‌کە پەیوەندی بە ئێران و ئەمەریکاوەیە بەڵام لەسەر خاکی عێراق. 
لە راستیدا پەلاماری حەشد بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، شکاندنی شکۆی ئەمەریکابوو لە عێراق، لەو بارەیەشەوە، جۆن بۆڵتن دەڵێت، هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، نیشانەی هەستی دژ بە ئەمەریکایە، ڕێک لە ئەزمونی ڕووداوەکەی ساڵی 1979ی ئیرانەوە دەچێت، ئەوە ئاماژەیەکە بۆ کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گروپە چەکدارە شیعەکان، ئێرانیش ئەو سیناریۆیەی لەسەر خاکی عێراق دووبارە کردەوە، بەڵام شکستی هێناو بوە هۆی لەدەست دانی قاسم سولێمانی و مەهدی موهەندیس، کە بە شادەماری ئێران هەژمار دەکران لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەندا.
لەو بارەیەشەوە ترەمپ دەڵێت، قاسم سولێمانی خه‌ریكی داڕشتنی پلان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژمارەیەكی زیاتری هاووڵاتیانی ئه‌مریكا بكوژیت، له‌ ماوه‌ی كاتێكی دوور و درێژدا، هه‌زاران ئه‌مریكی كوشتووه‌ یان بریندار كردووە، بەڵام دوواجار وه‌ستێنرا، ئه‌گه‌رچی ئێران هه‌رگیز دان به‌م ڕاستییه‌دا نانێت، به‌ڵام قاسم سوله‌یمانی له‌ ناوخۆی ئێرانیش جێگای ترس و ڕق بووە، سه‌ركرده‌كانی ئێران وا پیشانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ڵكی ئێستا خه‌مبارن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وا نیه‌، قاسم سوله‌یمانی ده‌بوایە زۆر زووتر له‌ناوبچێ.
هەرچەندە ئەمەریکا لە بەغدادا، بەتەواوی پاشەکشەی کردووە، دیبلۆماتكارەكانی خۆی لە هەولێر نیشتەجێ کردییە، ئەوەی جێیهێشتییە باڵیۆزخانەكە، كە بڕیارە هێزێكی تایبەت لەوێ‌ سەرقاڵی پاراستنی بن، رەنگە دووای ئەو چالاکییەی بۆ ماوەیەکیش چۆڵی بکات، بەڵام گومان لەوە دانییە، ئێرانیش وەڵامی ئەو جوڵەو چالاکییەی ئەمەریکا دەبێت، لە هەر شوێنێکی خاکی عێراق بێت، ئەویش چالاکییەک ئەنجام دەدات، لە پێناو شكۆی دەسەڵاتەكەیدا، بە دڵنییاییەوە بێ بێدەنگ دانانیشێت...





ئەم هەواڵە 2077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad