English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێكۆڵینەوە لە فرۆكەوانەكانی ئەو فرۆكەیەی قاسم سولەیمانی لە سوریاوە بۆ بەغدا هەڵگرتبوو، دەكرێت
2020-01-04 [10:43 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ شەممە بەرپرسانی ئەمنی رایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق دوو كەسیان دەستگیركردوە یەكێكیان سوری و ئەوەی دیكەیان بەڕەگەز عێراقییە، هەروەها دەست بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ كارمەندانی هەواڵگری فرۆكەخانەی بەغدا و فرۆكەوانەكانی ئەو فرۆكەیەی قاسم سولێمانی فەرماندەی پاسدارانی ئێرانی هەڵگرتبوو، كە بە هێرشێكی بێفرۆكەوانی ئەمەریكی كوژرا.

بەرپرسان جەختیان لەوە كردوە كە دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە بۆ ئەوەی وردەكاری سەردانی سلێمانی و سەرەتای رووداوەكان تاكو كوژرانی سولەیمانی بزانرێت.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی قاسم سولەیمانی لە سوریاوە گەیشتە فرۆكەخانەی بەغدا لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.

 

سكای نیوز





ئەم هەواڵە 1855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad