English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەغدا رادەگرێت
2020-01-04 [10:53 AM]

ZNA-هەولێر


بەھۆی پێشھاتەکانی بەغدای پایتەختی عێراق، شانشینی ھاشمیی ئوردن گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی ئەو شارە، رادەگرێت.

ھێڵی ئاسمانیی شاھانەی ئوردنی لە بەیاننامەیەکد رایگەیاندووە، بەھۆی بارودۆخی ئەمنیی بەغداوە، ھەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، راگرتووە.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئوردن بۆ بەغدا، کە ھەفتانە ١٨ گەشتی چوون و ھاتن بوون، بەھۆی پێشھاتەکانی ئەم دواییەی عێراق و کوشتنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بووە، کە بە ھەمان ھۆکاروە، پێشتر وڵاتانی ئەمریکا، ھۆڵەندا و ئەڵمانیا ھەمان داواکارییان ئاراستەی ھاووڵاتیانیان کرد.

بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٣-١-٢٠٢٠، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad