English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد 
2020-01-04 [07:10 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ شەممە ٤/١/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

١- نووسراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لقی سلێمانی بە ژمارە ١٤٩ لە رێکەوتی ١٦/١٢/٢٠١٩ پەسند کرد، کە خولێکی راھێنەرایەتی (C) ئاسیاییان ئەنجامداوە، بەڵام تاکو رێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٠ ناتوانن خولی راھێنەرایەتی (C) ئاسیایی بکەنەوە.
٢- ئاگاداری سەرجەم راھێنەران دەکەینەوە، دوای دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان پێویستە بڕوانامەی باوەرپێکراویان ئامادە بکەن، بە پێچەوانەوە مافی راھێنەرایەتیان لە یانەکانیان نابێت.
٣- ئاگاداری یانەی ھەڵۆ دەکەینەوە، پێویستە لە یارییەکانی داھاتوویان لە خولی پلەیەکی کوردستان، ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و توالێتەکانیان بە پاک و خاوێنی ئامادە بکەن، بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبن.
٤- راگرتنی سەرپەرشتیاری یاری (تاریق سەعید) بۆ ماوەی یەک مانگ، ئەمەیش بە ھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە یاری نێوان چەمچەماڵ و ھەڵەبجەی شەھید، لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، کە کەسانێکی زۆر بێ بوونی باجی تایبەت لە نێو یاریگە ئامادە بووینە.
٥- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیارانی یارییەکان دەکەینەوە، پێش تەواو بوونی یارییەکان بە پێنج خولەک، جگە لە راگەیاندنکارانی وەرزشی ھیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بێتە نێو یاریگە، ئەمەیش بۆ سەلامەتی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و یاریزانان، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانیش کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن.
٦- ئاگاداری سەرۆکی یانەی سەیدسادق دەکەینەوە، بە ززوترین کات پەیوەندی بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات بۆ کاری پێویست.
٧- دوا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکانی یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی لاوانی کوردستان، بڕیاردرا بە:
ڕ- دابەزاندنی تیپی لاوانی نایابی یانەی زاخۆ بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١.
ب- ھەژمارکردنی دووی یاری داھاتووی یانەی زاخۆ بە ئەنجامی (٣-٠) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی بەرامبەری، ئەمەیش بە پێی رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕاوی ٢٠١٩/٢٠٢٠.
ت- راگرتنی ئەم یاریزانانەی خوارەوە لە تیپی لاوانی یانەی زاخۆ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی ٤/١/٢٠٢٠ تاکو ٤/١/٢٠٢١
١- ئەحمەد چیایی ژمارە ٧
٢- یوسف ئەیوب ژمارە ٦
٣- شڤان مەحموود ژمارە ١٢
٤- عەلی عەبدولرەقیب ژمارە ١٠
٥- زانا شڤان ژمارە ٣
٦- بێوار فەریق ژمارە ٧٧
٧- عومران سامی ژمارە ١٧
٨- وەلید وشیار ژمارە ٤
٩- کۆڤان سالم ژمارە ٩
١٠- ھۆگر عەلی ژمارە ٢٢
پ- کارپێنەکردنی بڕوانامەی یاریدەدەری راھێنەرای لاوانی زاخۆ (تاھیر حەمدی) ھەروەھا راگرتنی بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ج- راگرتنی یاریدەدەری پزیشکی یانەی لاوانی زاخۆ (عیسا حوسێن) بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ح- راگرتنی ئەم یاریزانانەی تیپی لاوانی یانەی سیروانی نوێ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی ٤/١/٢٠٢٠ تاکو ٤/١/٢٠٢١
١- ژیار نامیق ژمارە ٣
٢- دیدار سیروان ژمارە ١٦
٣- بیلال مەجید ژمارە ١٤
خ- گواستنەوەی یاری داھاتووی لاوانی یانەی سیروانی نوێ بۆ یاریگەی یانەی کۆیە.
٨- ئەم بڕیارانەی سەرەوە تایبەت بە رووداوەکانی یاری نێوان لاوانی سیروانی نوێ و زاخۆ، دوای لێکۆڵێنەوەیەکی ورد لە لایەن لێژنەی پێکھاتوو لە لایەن یەکێتییەکەمان بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕاوی ٢٠١٩/٢٠٢٠، لە خاڵی (١٦) بڕگەی (ب) لە لاپەڕە (١٠) و خاڵی (١٧) لە لاپەڕە (١٤) دراوە، بە ھیوای ئەوەی لە داھاتوو ئەم جۆرە کێشە و گرفتانە دووبارە نەبنەوە و، بە ھەموو لایەکمان ھەوڵی بنبڕکردنی ئەم جۆرە رەفتارانە بە تایبەت لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوان بدەین.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad