English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورد و سوننه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناكه‌ن
2020-01-05 [07:28 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پەرلەمانتارانی کورد و سوننە، بەشداری لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ١ی ٢٠٢٠ی پەرلەمانی عێراقدا ناکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق لە بارەی بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆببنەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە لایەن ئەمریکا

لەمبارەیەوە د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە باسنیوزی ڕاگەیاند، پەرلەمانتارانی کورد و پەرلەمانتارانی سوننە، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش ئەم بڕیارەیان داوە.

ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە کە به‌بێ دیراسه‌کردن، کورد هیچ بڕیارێک نادات و کورد نایەوێت عێراق ببێته‌ شوێنی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ملمانێیەکان.

هەر لەمبارەیەوە شێروان دووپردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریان داوە بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق نەکەن.

جەختیشی کردەوە کە ”ئەمە ھەڵوێستی تەواوی فراکسیۆنەکانە

 





ئەم هەواڵە 5359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad