English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامی مالیک و سکارلێت جۆهانسن ئاهەنگی گۆلدن گلۆب پێشکەش دەکەن
2020-01-05 [10:18 AM]

هەولێر – ZNA


هەردوو ئەکتەری سینەمایی رامی مالیک و سکارلێت جۆهانسن، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆلدن گلۆب پێشکەش دەکەن.

 

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆلدن گلۆب سبەی یەکشەممە سازدەکرێت و جگە لەو دوو ئەکتەرە، هەریەک لە چارلز سیرۆن و دانیال کریگ پێشکەشکاری ئاهەنگەکە دەبن.

 

بەم دواییە لیستی کاندیدکراوان بۆ خەڵاتەکانی خولی 77ـی گۆلدن گلۆب بڵاوکرایەوە و رامی مالیک بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی درامایی کاندیدکراوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە ئەمریکی بە رەچەڵەک میسرییە، ساڵی رابردوو خەڵاتی ئۆسکار، گۆلدن گلۆب و بافتای بەدەستهێنا.

 

 





ئەم هەواڵە 5869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad