English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە جێگرەوەی سوارێزی دیاریکرد 
2020-01-05 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ھێرشبەرێکی بە توانا بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی پێشەوەی یانەی کەتەلۆنی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەرسنال بییر ئۆبامیانگ مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە سەرسامن بە تواناکانی ئۆبامیانگ و دەیانەوێت بیکەنە جێگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی ھێرشبەری یانەی کەتەلۆنی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی ھەڵچوونی لە تەمەنەوە لە ئێستادا سوارێز ئاستی وەک جاران نەماوە ، لەبەر ئەمە یانەی بەرشەلۆنە بیر لە ھێرشبەرێکی بە توانا دەکاتەوە کە بتوانێت لەگەڵ میسی و گریزمان لە ھێلی پێشەوە یاری بکات. 

نتيجة بحث الصور عن اوباميانغ
یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 1333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad