English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارسەدیس سەدان هەزار ئۆتۆمبێل دەکشێنێتەوە
2020-01-05 [04:46 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای "دایلمەر"ی ئەڵمانیی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل رایگەیاندووە بە تەمایە ٧٤٤هەزار ئۆتۆمبێلی مارسەدیس لە بازاڕەکانی ئەمریکا بکشێنێتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە ئەم ئۆتۆمبێلانە ەل نێوان ساڵانی ٢٠٠١ هەتا ٢٠١١ بەرهەم هێنراون و هۆکاری وەرگرتنەوەیان ئەگەری جودا بوونەوەی  میچە شووشەییەکەیان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر سەرنشیانە.

بەپێی ئەم بڕیارەی کۆمپانیای دایملەر، ئەو سەدان هەزار ئۆتۆمبێلە زیاتر لە ٢٤ مۆدێلی "سی" و "سی‌‌ئێل کەی" و "سی ئێڵ ئێس" و  "ئی" لە خۆ دەگرن.

هەروەها ئەو خاوەنانی پارەیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی ئۆتۆمبێلەکان  خەرج کردووە، پارەکەیان دەدرێتەوە.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad