English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەفتەیەكدا 60 كۆگا و دەرمانخانە لە هەولێر داخراون
2020-01-06 [07:10 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


هەفتەی رابردوو نزیكەی 167 دەرمانخانە و كۆگای دەرمان سزادران و 60 لەوانە داخران، زیاتر لە 200 دەرمانسازیش دوایین ئاگاداركردنەوەیان پێدراوە. سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازانیش دەڵێت ژمارەی شوێنە نافەرمییەكان چوار هێندەی دەرمانخانە فەرمییەكانن و سەرچاوەی ساغكردنەوەی دەرمانی قاچاخ و ساختە و قەدەغەكراون، بۆیە ئەگەر زوو ئەو مەترسییە كۆنتڕۆڵ نەكرێت، كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

 

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان، سەندیكای دەرمانسازان سزای بەشێك لە دەرمانخانە فەرمییەكانیش دەدات. دكتۆر رەنج محەممەد، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان رایگەیاند: "لەماوەی هەفتەیەكدا لەڕێگەی لیژنەكانمان چاودێریی كۆگا و دەرمانخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێرمان كرد، ئەوانەی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانەوە سزادران".

 

لەبارەی سزاكانیش، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازان گوتی: "60 دەرمانخانە و كۆگا داخراون، 107 دەرمانخانە و كۆگاش سزای دارایی دران، 212 دەرمانسازیش دوا ئاگاداركردنەوەیان پێدراوە".





ئەم هەواڵە 2503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad