English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیکۆل کیدمان و هاوژینەکەی نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشن
2020-01-06 [11:00 AM]

هەولێر – ZNA


نیکۆل کیدمان، خانمە ئەکتەری سینەمایی ئۆسترالی و هاوژینەکەی کیس ئاربان، بڕی 500 هەزار دۆلاری ئەمریکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کوژاندنەوەی ئاگری ئۆسترالیا بەخشی.

 

ماوەی چەند مانگێکە ئاگر لە دارستانەکانی ئۆسترالیا کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری هەبووە و شارەزایانی بواری پاراستنی ژینگە ئاناژە بۆ ئەوە دەکەن، رەنگە نزیکەی 500 هەزار ئاژەڵ بەهۆی ئەو رووداوە گیانیان لەدەستدابێت.

 

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بای بەهێزە کە بڵاوەی پێکردووە و لە ویلایەتی نیو ساوس وێلز و ڤیکتۆریا لە باشووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە نزیکە 200 شوێن گڕی گرتووە.

 

هەر بەهۆی ئەو ئاگرەوە، تاوەکو ئێستا 12 گیانیان لەدەستداوە، سێ لەوانە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بوونە.

 





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad