English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمەکەی تارانتینۆ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەک باشترین فیلمی کۆمێدی وەرگرت
2020-01-06 [12:51 PM]

هەولێر – ZNA


فیلمی سینەمایی Once Upon a Time in Hollywood لە دەرهێنانی کوانتین تارناتینۆ، خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەک باشترین فیلمی کۆمێدی و میوزیکیی وەرگرت.

 

ئۆلیڤیا کۆلمان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە زنجیرەی درامایی لەرێگەی زنجیرەی The Crownـی بەدەستهێنا.

 

هەروەها لۆرا دێرین، خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەک باشترین ئەکتەری لاوەکی لەرێگەی فیلمی سینەمایی Marriage Story بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین گۆرانی فیلم بەخشرایە گۆرانی (I'm Gonna) Love Me Again لە فیلمی Rocketman.

 

هەر لە چوارچێوەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب، چەندین خەڵاتی دیکە لە چەند بەشی دیکە بەخشران.

 

لەم چالاکییەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرەکانی هۆلیوود ئامابادەبوون، لەوانە کێت بلانچێت، رامی مالیک، جێنیفەر لۆپێز و تایلۆر سوێفت.

 

 





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad