English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە چوار بەرگریکاری بۆ جێگەی پیکێ دەست نیشانکردووە 
2020-01-06 [12:52 PM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە ھەوڵدەدات جێگرەوەیەک بۆ یاریزان جیرارد پیکێ  بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە ھێلی بەرگری یانەی کەتەلۆنی یاری بکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئیکسپرێسی ئینگلیزی ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لە ماوەی داھاتوو جێگرەوەیەک بۆ پیکێ بدزۆێتەوە ، چونکە لە ئێستادا پیکێ تەمەنی گەیشتووتە ٣٢ ساڵ و ئاستی وەک جاران نەماوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە چوار بەرگریکاری دەست نیشانکردووە بۆ جێگرتنەوەی پیکێ ئەوانیش ، ماتیاس دی لێخت بەرگریکاری یانەی یۆڤانتس و ئەندریاس کریستنسن بەرگریکاری یانەی چێلسی و نیکۆلا میلینکۆڤیچ بەرگریکاری یانەی ڤیۆرنتینا و دیگۆ کارلۆس بەرگریکاری یانەی سیڤیا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کاری یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریزان ماتیاس دی لێخت دەبێت ، چونکە ئەو یاریزانە لە یانەی یۆڤانتس بە بارودۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت و نەیتوانیووە پێگەی سەرەکی لە پێکھاتەی خانمە پیرەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad