English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەردوو یانەکەی  مانشستەر رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2020-01-06 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر



ھەردوو یانەی مانشستەر یونایتد و مانشستەری ستی ئینگلیزی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی یانەی تۆتنھامی ئنگلیزی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، ھەردوو یانەی مانشستەر رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان ھاری وینکس یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، وینکس لەگەڵ یانەی تۆتنھام ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد ، بەڵام لەوەتەی مۆرینیۆ ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی تۆتنھامی وەرگرتووە ، بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێنابەستێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەردوو راھێنەر سۆلشایەرو گواردیۆلا داوایان لە بەرپرسانی یانەکانیان کردووە ھەوڵبدەن لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھاری وینکس مۆر بکەن . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad