English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی لیژنەی دارایی راپۆرت لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەدەنە پەرلەمان
2020-01-06 [01:49 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی لە کۆبونەوەدایە و بڕیارە سبەی راپۆرتەکە تەواو بکەن و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر١٠:٣٠ی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی دەستی پێکردووە و درێژەی کۆبوونەوەکەی دوێنێیە.

ھەر بەپێی زانیاریەکان، سبەی سێشەممە لیژنەی دارایی راپۆرتەکە لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو دەکەن و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.

دوای رادەستکردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێداچوونەوە بە راپۆرتی لیژنەکان دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنە تایبەتمەندەکان راپۆرتی ھاوبەش ئامادە دەکەن و دەیدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیارە پێش ١٥ی مانگ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 1924جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad