English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو بەرگی دیکەی ''فەرهەنگی زارەکیی موکریان'' بڵاوکرانەوە
2020-01-06 [02:07 AM]

هەولێر – ZNA


بەرگی حەوتەم و هەشتەمی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" لە ئامادەکردنی فەرهەنگنووس، سەلاح پایانیانی چاپ و بڵاوکرانەوە.

 

ئەم دوو بەرگە پیتەکانی (د، ڕ، ز و ژ) لەخۆدەگرێت و هەر بەرگێکی نزیکەی 900 لاپەڕەیە و خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بە تیراژی (500) دانە چاپ و بڵاویکردونەتەوە.

 

"فەرهەنگی زارەکیی موکریان" وشە، ئیدیۆم و زاراوە لە بوارە جیاجیاکان لە شێوەزاری موکریانیدا لەخۆدەگرێت.

 

سەلاح پایانیانی لە نیسانی 1979 لە مەھابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ئێستا بەڕێوەبەری "سەرای ھێمن"ـە کە مۆزەخانەیکی فەرهەنگییە.

 

پایانیانی جگە لە فەرهه‌نگی زارەکیی موکریان،  تاوەکوو ئیستا "ئه‌دەبیاتی زارەکیی ژنانی موکریان - یەک بەرگ" و "ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانی موکریان - دوو بەرگ" و کتێبی بەیت و باوی ناوچەی موکریانی بەناوی "کانی مرادان"ـی چاپ و بڵاوکردووەته‌وە.

 





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad