English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی باڵای حكومەت باسی مووچە و دامەزراندن دەكات
2020-01-07 [08:21 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 بەرپرسێكی باڵای ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای دەكات بەپێی توانای دارایی یەكەمەكانی زانكۆ و فەرمانبەرانی گرێبەست دادەمەزرێنن و هەموو كارێكیشیان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان به‌باسی گوت:" ئەوەی کە پێویست بوو بڕیاری دامەزراندنی بەشێکی یەکەمەکانی زانکۆ بوو، دواتر بڕیاردرا بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست.

ئه‌و ده‌شڵێت: بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئێستا لە ژێر دیراسەتکردنداین، پاش دیراسەت کردن بە دڵنیایی بڕیاری گرنگ دەدرێت بۆ ئەوەی کار لەسەر میلاکی پێویست بکەین، بەپێی پێداویستی ئەوانیش دەکرێنە هەمیشەیی".

خه‌سره‌و روونیشی كرده‌وه‌:  بەپێی ئیمکانیەت و پێداویستی، یەکەمەکانی زانکۆ دادەمەزرێنن و گرێبەستەکانیش دەکرێنە هەمیشەیی، ئێمە واقیعین، حکوومەتی هەرێم بەپێی ئیمکانیەت کاردەکات، تاوەکو ئیمکانیەت هەبێت ئەوە کار بۆ خەڵکی خۆمان دەکەین".

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌: هەموو هەوڵێك دەدەن مووچەی فەرمانبەران دابین بكەن، پێشینەی کارمان دابینکردنی مووچەیە، بەڵام خزمەتگوزاریەکان و پڕۆژەکان بۆ ئێمە پێشینەی کارمانە، ئەو داهاتەی لەبەر دەستمان بێت بۆ ئەو بوارە وەگەڕی دەخەین، بەرنامەی حکوومەت ئێستە بەردەوامیدانە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆی و خزمەتگوزارییەکان کە دوو پرسی سەرەکین لای حکوومەتن".





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad