English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف داوای دەکات وڵاتانی ناوچەکە خۆیان یەک‌لایی بکەنەوە
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
2020-01-07 [12:50 PM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەمریكا ھۆكاری سەرەكی تێكدانی ئاسایشی ناوچەیە و داوا لە وڵاتە ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا دەكات كە خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ سێشەممە٧ی تشرینی دووهەم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە بەچەندین شێواز و لەكاتی گونجاوی خۆیدا تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ئەمریكا دەكەنەوە،

زەریف دەڵێت، بۆ ھەموو لایەك ڕوون بووەتەوە كە ئەمریكا ھۆكاری سەرەكی تێكدانی ئاسایشی ناوچەیە و داوا لە ھاوپەیمان و دۆستە ناوچەییەكانی ئەمریكا دەكات كە خۆیان یەكلایی بكەنەوە، بۆ ئەوەی لەو دۆخەدا وەكوو ئەمریكا حیسابیان بۆ نەكرێت.

ماوەی سێ رۆژ دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لەکاتێکدا باس لە گورزی گەوڕەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا دەکەن، هەڕەش لە وڵاتانی دیکە دەکەن ئەگەر ئەوانیش بەرەوڕووی ئەمریکا نەبنەوە بەر زەبری کۆماری ئیسلامی دەکەون.

 





ئەم هەواڵە 1594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad