English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانە چین کە پێویستە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بخورێت
2020-01-07 [04:20 AM]

هەولێر ــ ZNA


پزیشکێکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێویستە کۆمەڵێک خۆراک بخورێت، بۆ یارمەتیدانی جەستە و زوو چاکبوونەوە.


ئەو خۆراکانەی پێویستە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بخورێن بریتین لە، سەوزەمەنییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بە تایبەتی سڵق، گه‌ڵامێو،که‌ره‌وز زۆر به‌سودن، چونکه‌ ماده‌ی ئاسنیان زۆره‌ ویارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن بو دروست کردنی خرۆکه‌ی سوری خوێن که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری که‌می کردبێت.

هەروەها، گرنگی بدرێت بە خواردنی میوە لەبەرئەوەی ڤیتامین (سی) یان تێدایە و کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات، به‌ تایبه‌تی مزره‌مه‌نیەیه‌کان و سێو و شلیک و توو و تووتڕک.


هەنگوین، شیرەمەنییەکان، گۆشتی بێ چەوری، چەرەس، هەروەها ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی زنک و کالسیۆم و ڤیتامین، لەگەڵ خواردنی دانەوێڵە تەواوەکان وەک برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر و شۆفان، یەکێکی دیکەن لەو خۆراکانەی پێویستە گرنگی بە خواردنیان بدرێت دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

 

ئەو پزیشکە پسپۆڕە، باسی لەوەشکردووە نەخۆش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت گرنگی بدات بە خواردنەوەی بڕێکی کەم ئاو لەگەل شلەمەنییەکانی وەک شەربەت و شۆرپا،دواتر هه‌وڵ بدات پیاسه‌ زۆر بکات و بجوڵێت تا بتوانێت خۆراکی ئاسایی ڕۆژانه‌ بخوات.





ئەم هەواڵە 5719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad