English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستیی كۆیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2020-01-08 [01:03 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ده‌نگۆى هه‌بوونى حاڵه‌تێكى ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لە چەند پەیجێک بڵاو کرایه‌وە و باس له‌وه‌ ده‌كرا، کە حاڵەتێکی ئەنفله‌وه‌نزای بەراز (H1N1) تۆمار کراوە.

هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "وەکوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆیە ڕای دەگەیه‌نین، دوای ئەوەی پشکنینەکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی هەولێر دەرچوو، دەرکەوت ئەوەی تۆمار کراوە ئەنفله‌وه‌نزای (H3N2)ه‌، کە ئەمەش ئەنفله‌وه‌نزای وەرزییە و مەترسیدار نییە".

 

No photo description available.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad