English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمری :  نەیمار لەبەر میسی رۆیشت 
2020-01-08 [01:43 AM]

ZNA- ھەولێر


 

ئۆنای ئیمری راھێنەری پێشووی یانەی ئەرسنال دەڵێت ، میسی ھۆکاری رۆیشتنی نەیمار بوو لە یانەی بەرشەلۆنە. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئیمری رایگەیاند : بەھۆی بوونی میسی ، نەیمار یانەی بەرشەلۆنەی جێھێشت ، چونکە نەیدەتوانی ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە لەبەر ئەمە بڕیاریدا یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت. 

ئیمری گووتیشی : پێم وایە باشترین تیپەکانی تۆپی پێ لە ئیسپانیان ، لەبەر ئەمە پێویستە نەیمار بگەڕێتەوە خولی ئیسپانی یاری بکات. 

ئیمری راشیگەیاند: نەیمار ئێستا تەمەنی بووتە ٢٧ ساڵ و ئەوەش تەمەنێکی نموونەییە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزانی جیھان و باشترین ئاستی پێشکەش بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad