English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی جۆکەر کاندیدی 11 خەڵاتی بافتایە
2020-01-08 [03:31 AM]

هەولێر – ZNA


لە لیستی فیلمە کاندیدکراوەکانی بۆ خەڵاتەکانی سینەمای بەریتانیا بافتا، فیلمی سینەمایی جۆکەر، کاندیدی 11 خەڵاتە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەم هەفتەیەدا خەڵاتی گۆلدن گلۆبی وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ چەندین خەڵاتی دیکە بەدەستبێنێت.

 

فیلمی سینەمایی ئایرشمان لە دەرهێنانی مارتین سکورسیزی و فیلمی Upon a Time in Hollywood لە دەرهێنانی کوینتین تارانتینۆ کاندیدی 10 خەڵاتی بافتایە.

 

خەڵاتی باشترین فیلم وەک گرنگترین خەڵاتی بافتا دەژمێردرێت و هەریەک لە فیلمی سینەمایی جۆکەر، ئایرشمان، Upon a Time in Hollywood و Parasite کاندیدی ئەو خەڵاتەن.

 

سام مێندس، مارتین سکورسیزی، تۆد فیلیپس، کوینتین تارانتینۆ و بۆنگ جۆن هۆ کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرن.





ئەم هەواڵە 5308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad