English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپا روونکردنەوە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا دەدات
2020-01-09 [08:12 AM]

ZNA- ھەولێر


شانەی راگەیاندنی ئەمنی روونکردنەوە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، دەدات.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 8-1-2020، دوو مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنە خوارەوە و میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 9-1-2020، شانەی راگەیاندنی ئەمنی، کە لەژێر سەرکردایەتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق کار دەکات، لە بەیاننامەیەکدا، رووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندووە، کەوتنە خوارەوەی دوو مووشەکەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

ناوچەی سەوز، دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە لە بەغدا. زۆرینەی فەرمانگە گرنگەکانی حکوومەت و باڵوێزخانەکان کەوتوونەتە ئەو ناوچەیە، کە هێزێکی زۆر بۆ پاراستنی، بەردەوام لە ئەرک دایە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.





ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad