English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بە نیازە سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی بكرێت
2020-01-09 [09:57 AM]

ZNA-هەولێر


عێراق بە نیازە گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی لەگەڵ موسکۆ چالاک بکاتەوە.

محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، سوپای عێراق دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستمی مووشەکی ئیس 300ی رووسی، کە مەوداکەی دەگاتە 200 کیلۆمەتر.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، عێراق جۆرە سیستمێکی بەرگری مووشەکی هەیە، کە مەوداکەی دەگاتە 20  کیلۆمەتر و لە ناوچە گرنگ و هەستیاریەکانی وڵات بڵاوەیان پێکراوە.

لەلایەکی دیکەوە یەحیا رەسول، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەهەوڵی زیاتر بەهێزکردنی سیستمی بەرگریدایە و بۆ ئەم مەبەستەش، بە نیازە چەند فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف 16 و تی 50ی کۆری و 159ی چیکی بکڕێت.





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad