English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هوی بۆردومانێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
2020-01-10 [10:31 AM]

​ZNA - هەولێر


روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال"ی سووریا، یه‌كه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردومان كراوه‌، به‌وهویه‌وه‌ (8) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

روانگه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و بنكه‌یه‌ی حه‌شد، كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) بۆردومان كراوه‌، كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" و هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا و به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبییه‌ له‌ ناو خاكی سووریادا.

به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌ی سووریا، "رامی عه‌بدولڕه‌حمان" به‌ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فرانس پرێس"ـی راگه‌یاندووه‌، له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شد ته‌قیوه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad