English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا مانەوەی لە یانەکە بە ڤاڵڤێردی دەبەستێتەوە
2020-01-11 [07:56 AM]

ZNA - ھەولێر


 

دوای شکستەکەی بارسێلۆنا لە یاری جامی سوپەر بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید باس و خواسی لادانی ڕاهێنەر بابەتی میدیا وەرزشییەکانی کەتەلۆنییایە لەم بارەیەوەش ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا مانەوەی خۆی لە یانەکە بە مانەوەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر دەبەستێتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە (ئارتۆرۆ ڤیدال) ئەستێرەی چیلی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاندوە کە هەر کاتێک (ڤاڵڤێردی) ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە ئەوا ئەویش یانەکە بەجێ دەهێڵێت و بەرەو یانەیەکی دیکە دەڕوات، بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە ڤیدال جێی متمانەی ڤاڵڤێردییە بۆیە ئەو یاریزانە لەوە دەترسێت گەر ڕاهێنەر بگۆڕدرێت ئەو متمانەیەی لای ڕاهێنەری تازە نەمێنێت و خولەکی زۆر کەم یاری بکات.

جێی ئاماژەیە لەو ساتە چەند یانەیەکی ئیتالی لە نێوانیان هەردوو جەمسەرەکەی میلان بایەخ بە ڤیدال دەدەن، کە پێشتر بارسێلۆنا ڕایگەیاندبوو کە ئەو یانەیەی 20 ملیۆن یۆرۆ بدات ئەوا دەتوانێت بۆ ڕیزەکاین بگوازێتەوە.

 

یاریگا

 





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad