English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیڤالدۆ ئه‌ستێره‌ی پێشوی به‌رشه‌لۆنه‌ هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڤاڵڤێردی
2020-01-11 [09:55 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ریڤاڵدۆی بەرزیلی بەهۆی دەركردنی یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا هاتە دەنگ و باسی لە باردۆخی ئەو یانەیە كرد.

 

له‌ ڕاپورتێكی ڕۆژنامەی as ی ئیسپانی كه‌ بڵاوی كردهوه‌ ‌ئاماژەی کردوە کە ڕیڤالدۆ دەڵێت ” نابێت بەرشەلۆنە لە یارییە گرنگ و چارەنووسسازەکان وەک بخەوێت و لە یارییە ئاسانەکان لەخەو با ئاگا بێتەوە، ئەوە زۆر شتێکی ناخۆش و مایەی بێ ئومێدییە، سەیری سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید بکەن، چۆن هەموو ساتەکانی یاری یاریزانەکانی هان دەدات، ئێمە لە بارسێلۆنا ئەوەمان نییە.

 

هه‌روه‌ها وتیشی ڤاڵڤێردی تەنها لە جێگەی خۆی دانیشتوە و هیچ كاردانەوەیەكی نیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تیمی بەرامبەر سەرجەم ئەو هەلانەی دێتە بەردەمیان بە ئاسانی بقۆزنەوە و یارییەكی باشتر ئەنجام بدەن".

 

ئەو یاریزانەی پێشوی بەرازیل وتیشی "ئەگەری زۆرە پێش كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە ڤالڤێردی لە كارەكەی دوربخرێتەوە، چونكە بەرشەلۆنە تیمێكە ناتوانێت بەمشێوەیە بەردەوام بێت لە دۆڕاندن، لەگەڵ ئەوەشدا بەرشەلۆنە ناتوانێت یارییەكی لەمجۆرە بدۆڕێنێت و بە بێ كاردانەوە بەسەر یانەكەدا تێپەڕێت و ئاسایی وەریبگرن"

 

لە لایەکی دیکەوە، ڕیڤالدۆ ستایشی زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدریدی کرد و گوتی ” ئەوەی پێشتر گومانی لە تواناکانی زێدان هەبوو، نابێت ئێستا هیچ گومانێکی مابێت، زێدان دوای گەڕانەوەی توانیویەتی لە تیپێکی ڕووخاو تیپێکی تۆکمە دروست بکات و ڕۆحێکی دیکە بە یاریزانانی بدات و شێوەی تایبەتی خۆی لە یارییەکان پەیڕەوی بکات.





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad