English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە حكوومەت و گەلی عومان دەكات
2020-01-11 [03:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

 
 

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بە بۆنەی كۆچی دواییی سوڵتان قابووس بن سەعیدەوە، سەرەخۆشی لە سوڵتانی نوێ هەیسەم بن تارق ئال سەعید و گەلی عومان كرد، ئەمە دەقەکەیەتى:

خاوەنشكۆ سوڵتان هەیسەم بن تارق ئال سەعید

سوڵتانی عومان، خوا بتانپارێزێ.. سڵاوى خواتان لێ بێت.

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دواییی خاوەنشكۆ سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی گەرم لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەشەوە لە خانەوادەی پایەدارتان و هەموو گەلی عومانی دۆست دەكەم. لە خوای گەورە تكاكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و لەم كۆستە سەختەدا سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێ و گەل و وڵاتەكەتان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتندا بن.

 

نێچیرڤان بارزانی

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

 

11/1/2020





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad