English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گروپێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ میدیاكارێك ده‌كه‌ن
2020-01-12 [07:11 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


چەند چەکدارێک گرتەیەکی ڤیدیۆییان تۆمار کردووە و تێیدا هەڕەشەی کوشتن لە راگەیاندنکارێکی بەناوبانگی عێراقی دەکەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، چوار چەکدار بو رووخسرا داپۆشراوی و چەکدارێک بە ئاشکراکردنی رووخساری خۆیەوە، هەڕەشەی کوشتن و سەربڕین لە ئەحمەد بەشیر، ارگەیاندنکاری کۆمیدیی ناسراوی عێراق، دەکەن.

ئەو چەکدارانە، کە وێنەیەکی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدریان هەڵگرتووە، بە ئەحمەد بەشیر رادەگەیەنن، کە موقتەدا سەدر ”هێڵی سوورە“ و ئەگەر لەسەر باسکردنی بەردەوام بێ، ئەوا بە خراپترین شێوە دەیکوژن.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

 





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad