English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی جێبەجێكردنی ھێڵی گازی نێوان رووسیا و رۆژئاوای ئەوروپا لەلایەن پۆتنەوە دەست‌نیشان کرد
2020-01-12 [12:47 PM]

ZNA - هەولێر


ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لە مۆسكۆ  لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، چاوەڕوانە كارەكانی ھێڵی نۆرد ستریم 2 تەواو ببێت و سەرەڕای سزاكانی ئەمریكا سەرەتای ساڵی داھاتوو گواستنەوەی  گاز لە رووسیاوە بۆ ئەوروپا  دەستپێبكات.

پوتن هەروەها گوتی: هەوڵ‌دەدەن كە لە چارەكی یەکەمی ساڵی 2021 ھێڵی بۆریی گازەكە بكەوێتە كار و هەناردەکە بە تەواوی دەستپێبكات.

رووس و ئەڵمانەكان پێشبینی ئەوەیان دەكرد كە لە كۆتایی یان سەرەتای 2020 ئەم ھێڵە بكەوێتە كار .

ئەنگێلا مێركڵ پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەكە دووپات كردەوە و سزاكانی ئەمریكای بە ھۆكاری وەستانی كارەكان ناوبرد، بەڵام بەگوێرەی ئەو وادەیەیی پوتن ئاماژەی پێداوە، ئەم پرۆسەیە درەنگتر لە وادەی خۆی جێبەجێدەكرێت.

 





ئەم هەواڵە 3070جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad