English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا داوای پاره‌ی لێكردبن له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان
2020-01-13 [07:19 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە، ئەمەریکییەکان لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیان داوای لە حکومەتی عێراق کردبێت پارە بدات.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند "حکوومەت داوای لە ئیدارەی ئەمەریکا کردووە، هێزەکانی لە عێراق پاشەکشەپێبکات، پاشەکشەپێکردنی هێزەکان تەنیا ئەمەریکا ناگرێتەوە، بەڵکو تەواوی هێزەبیانییەکان ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت".

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رەتیکردەوە، لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیان ئیدارەی ئەمریکا بەفەرمی داوای پێدانی  پارەی لە حکوومەتی عێراق کردبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە بەرپرسێکی باڵای عێراق بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاندووە "دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە حکوومەتی عێراق، ئەگەر بێتو سووربن لەسەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەوا ئیدارەی ترەمپ دەستبەسەر هەژمارێکی بانکی ناوەندی عێراقی لە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکییدا دەگرێت".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئەوەی خستبووەڕوو، بەو مەرجە ئامادەن ھێزەكانیان لە عێراق بكشێننەوە كە حكوومەتی عێراق ھەموو خەرجییەكانیان پێبداتەوە.

 





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad