English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بانكێكی عێراق زیاتر لە ملیارێك دینار دیار نامێنێ
2020-01-13 [08:30 AM]

ZNA-هەولێر


دەستەی دەستپاکی لە عێراق قەرزێكی وەھمی بە بڕی زیاتر لە ملیارێك دینار لە ناو یەكێك لە بانكە حكومییەكان ئاشكرادەكات.

لە بەیاننامەیەكی دەستەی دەستپاکی  عێراق راگەیاند ، لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی پارێزگای بابل، مامەڵەیەكی پێدانی قەرز ئاشكراكراوە، كە بە قەرزی وەھمی دادەنرێت بەو پێیەی كە بەبێ بیمە دراوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان بڕی ملیارێك و 330 ملیۆن دینار لە ئەنجامی قەرزێكی وەھمی دیارنەماوە و لە رێگەی  تیمێكی تایبەتەوە ئەو مامەڵەیە ئاشكرا كراوە.

ھاوكات فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە بابل ئاماژەی بەوەشداوە كە بانكەكە ھیچ ھەوڵێكی نەداوە بۆ گێڕانەوەی ئەو برە پارەیە، ھۆكارەكەیشی بۆ ئەو ناڕێكییە دەگەڕێتەوە كە لە كاتی پرۆسەی پێدانی قەرز لەلایەن كارمەندەكانی دەدرێت، ھەر بۆیە فەرمانگەكە رێوشوێنی یاسایی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ رێكخستنی كارەكان لەو بانكە و سزادانی ئەو كەسانەی دەستیان لەو رووداوە ھەبووە.





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad