English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیه‌كی شیعه‌ : هەوڵ نادەم ببم بە سەرۆکوەزیرانی عێراق
2020-01-13 [08:55 AM]

ZNA - هەولێر


سەرکردەی هاوپەیمانی وەتەنییە لە عێراق ئەیاد عەللاوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "هەوڵ نادەم ببم بە سەرۆکوەزیران و بەهیچ شێوەیەکیش رکابەری ئەو کەسانە ناکەم کە هەوڵەکانیان لەوبارەوە خستووەتەگەڕ".

سەرکردەی هاوپەیمانی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی ئەوەشی گوتووە "دەستلەکارکێشانەوەم لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رای گشتی روونکردووەتەوە"

ئەیاد عەللاوی راشیگەیاندوو "پێشتر خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید نەکردووە و ئەمڕۆش خۆم کاندید ناکەم، ئەو پرسە گەلی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات".

رۆژی هەینی رابردوو ئەیاد عەللاوی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانیوە وەک پێوێست مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بکات.





ئەم هەواڵە 1036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad