English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداری سوڕی مانگانه‌ت به‌
2020-01-13 [12:38 PM]

هەولێر ــ ZNA


دكتۆره‌ هیبه‌ زه‌واهری، مامۆستای چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه‌كان  باسی هۆكاره‌ جیاوازه‌كانى توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك  ده‌كات و ده‌ڵێت: گرنگترینیان تێكچونى سوڕی مانگانه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موو كچان و ژنان مانگانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى باش چاودێری بكه‌ن.


ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه‌ سوڕی مانگانه‌ هه‌ندێك جار 45 رۆژ جارێك بێت و هه‌ندێكیش نزیكتر، به‌ڵام رێژه‌ى ئاسای 28 رۆژ جارێكه‌".

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه‌: "رێكی سوڕی مانگانه‌ گرنگه‌ و ده‌بێت دڵنیابیته‌وه‌ له‌وه‌ى كیسی هێلكه‌ دان رێگر نییه‌ له‌ رێكى سوڕی مانگانه‌ یاخود تێكچونى هۆرمۆنه‌كان له‌ناو هه‌ندێك ئافره‌تدا".

ئه‌و پزیشكه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌: "تێكچونى سوڕی مانگانه‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك، هه‌روه‌ها ده‌بێت دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنى هۆڕمۆنه‌ ده‌ستكرده‌كان دوای نه‌مانى سوڕی مانگانه‌ له‌ ئافره‌تادا". 





ئەم هەواڵە 5383جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad