English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر دوورخستنەوەی ڤالڤێردی 
2020-01-13 [12:59 PM]

ZNA- ھەولێر 



راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمڕۆ دوایین بڕیار لەسەر چارەنووسی ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەدرێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ئەمڕۆ ئیناکی ئیبانیز بریکاری کارەکانی ڤالڤێردی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کۆدەبێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر داھاتووی ڤالڤێردی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیارەکانی خۆیان بە ئنیاکی دەڵێن و سەرجەم ئاڕاستەکان بۆ ئەوەن کە ڤالڤێردی ئەمڕۆ دوا رۆژی دەبێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە راھێنەرێکی دەستکەوێت ئەوا ڤالڤێردی لە کارەکەی دوور دەخاتەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ راھێنەرێک دەکەن و ئینجا لە ھاوینی داھاتوو چاڤی ھێرناندز دەبێتە راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad