English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارەگای رێکخراوی بەدری حەشدی شەعبی لە کەربەلا ئاگر درا
2020-01-13 [01:54 AM]

​ZNA - هەولێر


خۆپێشاندەران لە کەربەلا بارەگای رێکخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبیان ئاگر تێبەردا.

پۆلیسی کەربەلا ئاشكرا رایگەیاندووە دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای رێکخراوی بەدر لە شاری کەربەلا و ئاگریان تێبەرداوە.

بە هۆی ئەم هێرشەوە بەشێکی زۆری بارەگاکە سووتاوە و داوتر ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە.

پۆلیس هەروەها رایگەیاندووە، لەلایەكی دیكەوە خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا کە هێزە ئەمنییەکان پێشیان پێ‌گرتوون و رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی لێ کەوتووەتەوە.





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad