ZNA- ھەولێر
راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتوو بووە لەگرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی دیکەی ھۆڵەندی.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە زە سەنی ئینگلیزی، یانەی ریال مەدرید سەرکەوتوو بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان ڤان دی بیک یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر گرێبەست کردن لەگەڵ دی بیک بڕی ٤٧ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی ئەیاکس داوە و مووچەی ھەفتانەشی ١٠٠ ھەزار جونەیھی ئیستەرلینی دەبێت.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی مانشستەر یونایتد ھەوڵێکی زۆری دەدا گرێبەست لەگەڵ دی بیک مۆربکات، بەڵام یانەی ریال مەدرید خێراتر کارەکەی یەکلایی کردەوە .

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە |