English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بەهۆی فێڵكردن، گۆشتفرۆشێك داده‌خرێت
2020-01-13 [04:37 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نێردراوە، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی ناته‌ندروست، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خرێت.

به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو ودوباره‌ خستنه‌وه‌ی ناوبه‌فرگر بۆبه‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ گۆشته‌ ده‌خۆن هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش فێڵێ بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردووه‌.

پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گۆشتفرۆشی سابیر كراوه‌ وئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت به‌ڵام به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌

 

 





ئەم هەواڵە 2407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad