English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای هێرشی بەلەد، پۆمپێیۆ: پێشێلكردنی سەروەر عێراق لەلایەن هێزە نافەرمییەكان بەردەوامە
2020-01-13 [04:48 AM]

ZNA - هەولێر


 

شەوی رابردوو، سەربازگەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین موشەک بارانکرا، کە ئەو سەربازگەیە هێزی ئەمەریکی و عێراقیشی تێدایە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون.

هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر سەربازگەی بەلەد، مایک پەمپێیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای هێنایە دەنگ و لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە داوای لە حکومەتی عێراق کرد ئەو کەسانە سزابدات کە لە هێرشەکە بەرپـرسن.

پۆمپیۆ وتیشی، پـێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن ئەو گروپانەی سەر بە حکومەتی عێراق نین، بەردەوامە.

لەلایەكی دیكەە حەسەن محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، وتی، قەزای بەلەد قەزایەکی شیعەنیشینی پارێزگای سەڵاحەدینە، سەربازگەکەش دەکەوێتە نێو فڕۆکەخانەی بەلەدەوە و هێزی ئەمەریکی و عێراقیشی تێدایە.

بەپێیڕاگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، هەشت موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی بەلەد کراوە، بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر و چوار سەربازی عێراقی برینداربوون.

حەسەن محەمەدی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، وتی"دەستەی حەشدی شەعبی لە قەزای بەلەد دەسەڵاتدارە، دوو نوێنەریان لە نێو ئەنجومەنەکەی ئێمە هەیە کە سەربە رێکخراوی بەدرن."

 

voa





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad