English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر بودجەی 2020 پەسەند نەكرێت، مافی هەرێم رەوانە دەكرێت
2020-01-13 [05:10 AM]

ZNA - هەولێر


 

په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له ‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، تا بودجه‌ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ده‌كرێت، به‌پێی یاسا حكوومه‌تی عێراق یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه‌ خه‌رج ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مانگانه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ ده‌كات.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب، رایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق پێوست بوو له ‌مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌كانی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان ڕه‌وانه‌ نه‌كرا و ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت ڕه‌وانه‌ بكرێت و ئه‌گه‌ر ڕه‌وانه‌ كرا ئه‌وكات له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌ی كراوه،‌ وه‌كو خۆی به‌یاسایی ده‌كرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت، چونكه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ شیعه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌تەی‌ پێویسته‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌كوخۆی جێبه‌جێ بكرێت و ناكرێت چیتر پشكی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ نه‌كرێت و كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، كه‌ له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، پێویسته‌ به‌غدا مانگانه‌ پشكی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات، كه‌ ئه‌گه‌ر بودجه‌ ڕه‌وانه‌ كرا، پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ ترلیۆنێك و 200ملیار دیناره‌.

ئه‌و شاره‌زای ئابوورییە وتیشی، تا بودجه‌ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ده‌كرێت، به‌پێی یاسا حكوومه‌ت یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه‌ خه‌رج ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مانگانه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ ده‌كات، بۆیه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست نابێت، هه‌ر چۆنێك بێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2728جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad