هەولێر ــ ZNA
مانگۆ یه‌كێكه له میوه شیرین و پر ئاوه‌كان، ده‌توانرێت له دوایى ژه‌مه‌كان به‌كاربهێنرێت چه‌ندان سوودى گرنگى هه‌یه بۆ پێست و قژ به‌هۆى ئه‌و پێكهاته گرنگانه‌ى كه تێیدایه.
سووده‌كانى مانگۆ بۆ پێست
یه‌كه‌م: بڕێكى زۆر ڤیتامین ئه‌ى له مانگۆدا هه‌یه جێگایى برین و رووشاوى چاك ده‌كاته‌وه په‌ڵه كه‌متر ده‌كاته‌وه، درهوشانهوهیهكى تایبه‌ت به پێست ده‌دات.
دووه‌م: توانایى لابردنى زیوانه ره‌شه‌كانى سه‌ر لووت و چه‌ناگه‌ى هه‌یه ئه‌ویش به‌تێكه‌ڵ كردنى یه‌ك كه‌وچك مانگۆ له‌گه‌ڵ نیو كه‌وچك شیر و هه‌نگوین.
سێیه‌م: ڤیتامین ئه‌ى و سى تێدایه كه پێكهاته‌ى دژه پیربوون به پێست ده‌به‌خشن و یارمه‌تى دواخستنى پیربوون و چرچولۆچى پێست ده‌ده‌ن.
چواره‌م: خشاندنى مانگۆ له سه‌ر پێست و پاشان به‌جێهێشتنى بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 15 خولهك واده‌كات پێست رووناكتر ده‌ربكه‌وێت.
پێنجه‌م: بۆ ئه‌وه‌ى پێستى ده‌موچاوت به‌باشى پاك ببێته‌وه بهمانگۆ بیشۆ ئه‌ویش به به‌كارهێنانى كه‌وچكێكى چا مانگۆ له‌گه‌ڵ شیر و هاراوهى باوى.
سووده‌كانى مانگۆ بۆ قژ
یه‌كه‌م: ده‌توانرێت مانگۆ وه‌كو نهرمكهرهوهیهكى سروشتى بۆ قژ به‌كاربهێنرێت ئه‌ویش بهتێكهڵكردنى یه‌ك مانگۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك ماست و دوو زه‌ردێنه‌ى هێلكه.
دووه‌م: ئه‌و ڤیتامین ئه‌ى له مانگۆدا هه‌یه یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى توێكڵى سه‌ر ده‌دات و ته‌نیا به‌ساده‌ى مانگۆ به‌كاربهێنه بۆ پێستى سه‌رت و بۆماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك به‌جێى بهێڵه و دواتر بیشۆ هه‌ست بهدرهوشانهوهى قژت ده‌كه‌یت و له توێكڵى سه‌ر رزگارت ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 8179جار خوێندراوەتەوە |