English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارتۆمیۆ تۆڵه‌ له‌ چاڤی ده‌كاته‌وه‌
2020-01-14 [09:55 AM]

ZNA- ھەولێر


 

دوای بوونی كیكێ سێتین به‌ راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا، چاره‌نووسی چاڤی هێرناندێز له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی كه‌وته‌ نێو تونێلێكی تاریك، كه‌ به‌ر له‌ دوو رۆژ زۆر نزیك بوو له‌ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسا له‌ لایه‌ن چاڤییه‌وه‌ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسا بڕیاریداوه‌ تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه‌.

ماركا باس له‌وه‌ه ده‌كات كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا له‌ ساڵی 2021 یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بن بۆ چاره‌نووسی چاڤی له‌گه‌ڵ بارسا و ده‌ڵێت "چاڤی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر فۆنتی به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو هه‌یه‌، كه‌ ركابه‌ری سه‌ره‌كی بارتۆمیۆ ده‌بێت".اڤی و بارتۆمیۆ و ئینێستا

ماركا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "چاڤی په‌یوه‌نیدیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆش نییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بارتۆمیۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا و بووه‌وه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا زۆر زه‌حمه‌ته‌ چاڤی جارێكی دیكه‌ ده‌رفه‌تی بوون به‌ راهێنه‌ری بارسای بۆ بێته‌وه‌".

چاڤی زۆر نزیك بوو له‌ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا، كه‌ كارگێڕی یانه‌كه‌ به‌كۆمه‌ڵ دانگیان بۆ دابوو، به‌ڵام ئه‌و پێیباشبوو ئه‌و كاره‌ دوابخات.

كیكێ تاوه‌كو 2022 ده‌بێته‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ ئیدی بیركردنه‌وه‌ له‌ چاڤی بوونی نه‌ماوه‌، كه‌ هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوێك بوو له‌ بارتۆمیۆ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ چاڤی، كه‌ نه‌یویست له‌گه‌ڵ كارگێڕی ئێستای بارسا كاربكات.

 

رووداو

 





ئەم هەواڵە 5866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad