English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ پشتگیری لێدوانێكی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات لەدژی ئێران
2020-01-15 [06:55 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا پشتگیریی خۆی بۆ لێدوانێکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دژی ئێران راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ، لەتویتەری خۆی نووسیویەتی: "بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دەبێت رێککەوتنی ترەمپ بە رێککەوتنی ئێران بگۆڕینەوە، من هاوڕام!".

ئەمەش دوای ئەوەی، دوێنێ سێشەممە، یەکێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای پابەند نەبوونی ئێران بە رێککەوتنەکە بڕیاردا، له‌ ئه‌گه‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌، پێویسته‌ رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكە ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ پێشنیاز ده‌كرێت، به‌ڵام تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێكی دیكه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ بكات.

لای خۆشیەوە،  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه‌، پێشتر تاران وڵاتانی ئه‌وروپای له‌ لێكه‌وته‌كانی له‌بارچوونی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئێران هۆشداریشی دایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و جه‌ختی كرده‌وه‌، "له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نا به‌جێ یانیش نیازخراپی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه‌ و گونجاویان بۆ رێكاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت".

 





ئەم هەواڵە 4981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad