English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی فەتح پشتگیری سائیرون دەكات بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی ئەمەریكا
2020-01-15 [07:02 AM]

​ZNA – هەولێر


هاوپەیمانی فەتح، كە هادی عامری سەركردایەتی دەكات، پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەربڕی، كە پێشتر موقتەدا سەدر داوای كردبوو.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێکیدا: پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەربڕی، کە دوێنێ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکردبوو.

هاوکات، حەسەن سالم پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتییەکە و نەعیم عەبودی پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی سەربە عەسائیب ئەهلولحەق، ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، خۆپیشاندانی ملیۆنی هاوشێوەی راپرسییەکی گشتییە، دوای بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق.

ئەمە لە كاتێكدایە شیعەكان بێ ئامادەبوونی فراكسیۆنە كوردییەكان و بەشی زۆری سوننەكان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر ئەوە داوە كە دەبێ ھێزە بیانییەكان عێراق جێبھێڵن، ھەرچەندە لە ماوەی رابردوو شیعەكان باسیان لەو بابەتە دەكرد، بەڵام پەلەكردن لە دەنگدان لەسەری وەك كاردانەوەیەك بوو دژی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لەلایەن ئەمەریكا.

 





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad