English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی ئەمەریكا لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەكرێت
2020-01-15 [07:31 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرکردەی کۆمارییەکان، میچ مەکۆنێل،  کە زۆرینەی سیناتی ئەمەریکا پێکدەھێنن ئاشكرای كرد، لەم دوو رۆژەدا بڕیاری لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمەریکا رەوانەی سینات بکرێت و رۆژی سێشەممەی داھاتووش لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ لە سینات دەست پێدەکات.

 لێدوانەکەی میچ مەکۆنێڵ، دوای ئەوە دێت کە نانسی پێڵۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمەریکا رایگەیاند: "دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمەریکا بە زووترین کات رەوانەی سینات دەکرێت".

بەتۆمەتی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و بەربەست دروستکردن لەبەردەم کۆنگرێس دیموکراتەکان کە زۆرینەی کۆنگرێس پێکدەھێنن پرۆژە یاسای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکایان پەسەند کرد. ئەگەر لە سیناتیش پەسەند بکرێت سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کۆمارییەکان کە لە پارتەکەی ترەمپن زۆرینەی سینات پێکدەھێنن، ئەگەری ئەوە ھەیە ھەوڵەکانی دیموکراتەکان لە سینات شکست پێبێنن.

 





ئەم هەواڵە 4594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad